
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی كۆنفرانسلیگدا ریال بێتیس و چێڵسی رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس و چێڵسی لە میانی یاریی كۆتایی كۆنفرانسلیگدا رووبەرووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاری

ریال بێتیس لە قۆناخی پێش كۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 4-3 لە فیۆرێنتینای بردەوە.
چێڵسیش لە قۆناخی پێش كۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 لە دورگاندێسی بردەوە.
چێڵسی لە كۆتا هەفتەی پرێمەرلیگدا گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد و لە پلەی چوارەم كۆتایی بەم وەرزەی پرێمەرلیگ هێنا.
لە بەرامبەردا ریال بێتیس لە پلەی شەشەمی لالیگا كۆتایی بەم وەرزە هێنا و گەیشتنی بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەركرد.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال بێتیس بە بێ یۆرێنتی، لۆ سێلسۆ، سابالی، ئافیلا، رۆكا، بێلیرین رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
چێڵسیش بە بێ مۆدریك ، لاڤیا، فۆفانا، ئێنكونكو بەرامبەر بێتیس یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال بێتیس
ڤێتیس
سابالی، بارترا، ناتان، رۆدریگێز
كاردۆسۆ، ئالتمێریا
ئانتۆنی، ئیسكۆ، فۆرنالس
باكامبو
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
ئینزۆ، كایسێدۆ
نیتۆ، پاڵمەر، مادویكی
جاكسن