بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشکرابوو؛ زوبیمێندی بەمەبەست گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسیناڵ راگرتووە

Yariga App

یاریگا –

مارتن زوبیمێندی هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئارسیناڵ نەداوە سەرەڕای ئەوەی یانە لەندەنیەکە جیددیە لە گواستنەوەی.

زوبیمێندی کە هاوینی رابردووش تەنها یەک هەنگاو لە پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولەوە دووربوو، وەرزی داهاتوو بەشداریی هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی ناکات بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ریال سۆسیداد کە لە پلەی 11 کۆتایی بە وەرزەکەی خولی ئیسپانی هێنا. ئەوەش وایکردووە ناوەڕاستکارەکە بیر لە ئەزموونێکی جیاوازتر بکاتەوە.

رادیۆ COPEی ئیسپانی، زوبیمێندی هێشتا نایەوێ بگاتە کۆتا وردەکارییەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ، چونکە چاوەڕوانی ریال مەدرید دەکات بە هاتنی راهێنەری نوێ چابی ئاڵۆنسۆ و پلانەکانی یانە شاهانەکە بۆ هێڵی ناوەند بۆ وەرزی داهاتوو.

رادیۆکە لە وردەکارییەکانیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئارسیناڵ ئێستا نزیکە لە گواستنەوەی، بەڵام خودی یاریزانەکە زیاتر بیری لا پلانەکانی مەدریدە بۆ هێڵی ناوەڕاست. بۆیە لە ئەگەری پەیوەندی پێوەکردنی لە مێرێنگیەوە، بەبێ هیچ دوودڵیەک بە بەڵێ وەڵامیان دەداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button