یانەیەک بۆ رۆناڵدۆ؛ پەیوەندییمان پێوەبکە و دواتریش ببە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەکە

یاریگا –
دوای بێهیوابوونی نەسڕی سعوودی لە گەیشتن بە هیچ نازناوێکی وەرزەکە و تەنانەت بێبەشبوونیشیان لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو، هەروا یانەیە و خۆی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەدەکات بەتایبەت دوای پەیامە نهێنی ئامێزەکەی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە کە دوای دۆڕاندنیان لە کۆتا هەفتەی خولی سعوودی بە یانەی فەتح.
ئاماژەکانی جیابوونەوە؛ رۆناڵدۆ بە پەیامێکی نهێنی ئامێز هەمووان شۆک دەکات
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە خۆرخێ نیکۆلای رۆژنامەنووسی بەڕازیلی سەرچاوەکەیەتی، یانەی بۆتافۆگۆیش هاتووەتە ریزی یانە خوازیارەکانی دۆن.
هاوکات ناوی رۆناڵدۆ بە یانەکانی ئینتەر مەیامی، هیلالی سعوودی، سپۆرتینگی وڵاتەکەی و چەندین شوێنی دیکە دەبەسترێتەوە.
رۆژنامەنووسە بەڕازیلیەکە دەستپێشخەرییەکی هەڵخەڵەتێنەری بۆتافۆگۆی ئاشکراکردووە کە خستوویەتیە بەردەم کریستیانۆ. ئەویش ئەوەیە کە ناوبراو دەتوانێ ببێتە هاوپشک لە گروپی کۆمپانیاکانی ئیگڵ کە ئێستا ئەو کۆمپانیایە خاوەندارێتی لە یانەکانی بۆتافۆگۆ، لیۆنی فەڕەنسی، کریستیاڵ پاڵاس و فلۆریدا دەکات.