
یاریگا –
راهێنەرێکی ناسراوی خولی ئیتاڵیا نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی و، وێستگەی داهاتووشی ئاشکراکرا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی رێلیڤۆی ئیسپانی، جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری ئاتاڵانتا بە بەرپرسانەی یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت بڕوات.
گاسپێرینی 10 ساڵە راهێنەرایەتی ئاتاڵانتا دەکات و وەرزی رابردوو یانەکەی گەیاندە لووتکەی ئاستی خۆیان کاتێک توانیان بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا یۆرۆپالیگ ببەنەوە لەسەر حیسابی لیڤەرکۆزنە تۆقێنەرەکەی چابی ئاڵۆنسۆ.
رۆژنامەنووسەکە وێستگەی داهاتووی راهێنەرە 67 ساڵیەکەی ئاشکراکردووە کە هەر لە ئیتاڵیا دەبێت، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ رۆما کە چەند رۆژێک پێش ئێستا ماڵئاواییان لە کلاودیۆ رانیێری کرد دوای ئەوەی توانی گورگەکانی پایتەخت بگەیەنێتە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.
Gian Piero Gasperini lascerà l’Atalanta.
La decisione, presa dall’allenatore, è già stata comunicata al club. pic.twitter.com/AsF2eMwtpr
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) May 27, 2025