دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

وردەکاریی رێککەوتنەکەی نێوان سعوودیەکان و ئینزاگی

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان نزیکن لەوەیە گرەوەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و سیمۆنی ئینزاگی بکەنە راهێنەری یانەکی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەوروپی، ئینزاگی رۆشنایی سەوزی بۆ یانەی هیلال هەڵکردووە و دوای فیناڵی چامپیۆنزلیگ وردەکارییەکانی رێککەوتنی نێوانیان تەواودەکرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە باسی لە مووچەی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی کردووە کە چاوەڕواندەکرێت هیلال پێی بدات، ئەویش 25 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە کە دەیکاتە یەکێک لە، یان رەنگە، بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی راهێنەرەکانی جیهان.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا ساشا ئەوەی نووسیوە کە تەنانەت هەفتەی رابردوو خانەوادەکەی ئینزاگی بە یاوەری لەگەڵ خانەوادەی سێرجی ساڤیچی یاریزانی هیلال سەردانی شاری ریازی سعوودیەیان کردووە و لەوێش چاویان بە یانەکە، دانیشتوان و قوتابخانەکانی ئەو شارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button