
یاریگا –
دوای گەیشتنی راهێنەری نوێی تیپەکە، دهۆک لە ژێر سەرپەرشتی ئەزرەفشان لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 28ـی ئایاری 2025 ) دهۆک میوانداری نەفتی میسان دەکات، دهۆک لە دوای گۆڕینی راهێنەری تیپەکەی، یەکەم یارییە لە ژێر سەرپەرشتی ئەمیر ئەزرەفشانی راهێنەری نوێی تیپەکە بکات.
هەڵۆکانی چیا لە دوو یاریی رابردوو بەرامبەر قوەجەوییە و شوڕتە دووچاری شکستی گەورە هاتووە، بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفتی میسانیش هەر یەک لە یاریزانان بەیار ئەبوبەکر و مۆزێس لۆکاس و زوڵفەقار یونس گومانیان لەسەرە کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە بکەن، محەمەد سەعیدیش بەفەرمی بەهۆی پێکانەوە دوورخراوەتەوە.
لە مێژووی خۆیاندا دهۆک و نەفتی میسان لە خولی عێڕاق 10 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک لە چوار یارییدا براوە بووە و نەفتی میسان دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە چوار یارییشدا یەکسان بوونە، وەرزی رابردووش بە لێدانی یەکلاکەرەوە نەفتی میسان دهۆکی لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستەوە.
لە 30 یارییدا دهۆک 51 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، یاریی داهاتووش لە یارییەکی دیکەی دواخراودا دەبێتە میوانی دیالا، نەفتی میسان 44 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.