بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی داهاتووی خۆی بەنیازی چییە و دەچێتە کامە یانە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی بەجێدەهێڵێت، روودەکاتە یانەیەکی دیکەی سعوودی یانیش روودەکاتە یانەیەکی ئەوروپی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکەی سعوودی، یانیش ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێىکاتەوە، بەڵام بە مەرجێک پڕۆژەی یانەکە بگۆڕدرێت و یانەکە توانای رکابەریکردنی لەسەر نازناوەکان هەبێت.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودی، دەیەوێت لە یانەیەک بێت نازناوەکان بباتەوە، ئەو تەنیا بەدوای ریکۆردە کەسییەکانییەوە نییە، ئامادەیە لە نەسڕ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە ئەگەر ئەو یانەیە پڕۆژەیەکی جیاوازی بۆ وەرزی داهاتوو هەبێت.

خالید زەهرانی رۆژنامەنووسی سعوودی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەگەر لە نەسڕ بڕوات و هەر لە سعوودیە بمێنێتەوە، پەیوەندی بە یانەی هیلال یان ئەهلییەوە بکات کە بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکەن.

کەناڵی ESPNـی ئەمریکیش رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆنالدۆ دەگەڕێتەوە ئەوروپا و پەیوەندی بە یانەیەکی ئەوروپی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان دەکات، لەوانەیە ریال مەدرید یەکێک بێت لە بەربژێرەکان بۆ ئەوەی دۆن بچێتە ریزەکانییەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (40 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی نەسڕی سعوودییەوە کرد و تاوەکو رۆژی 30ـی مانگی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای دۆن 12 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button