ئیسپانیاگرنگترین

گەشەی ئابووری؛ بارسێلۆنا زیاتر لە 350 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە

خوان لاپۆرتا سەرپەرشتی پڕۆسەی فرۆشتنی کەلوپەل و شوێنی تایبەتی یاریگای سپۆتیفای کامپ نو دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە گەشبینییەکی زۆر سەیری داهاتووی ئابووری یانەکە دەکات و چاوی لە دەستکەوتی گەورەی بازرگانییە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا هیوایەکی زۆری بە تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نووە، لە ئێستاوە کار لەسەر فرۆشتنی کورسییەکانی تایبەتی یاریگاکە دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لاپۆرتا سەرپەرشتی پڕۆژەی ئێسپای بارسا (Espai Barca) دەکات. پڕۆژەکە بریتییە لە فرۆشتنی ناوازەترین کورسییەکانی یاریگای سپۆتیفای کامپ نووە و خەریکە فرۆشییان تەواو دەبێت.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا زیاتر لە 3700 کورسی تایبەتی (VIP) یاریگاکەی فرۆشتووە و کۆی گشتی داهاتەکە دەگاتە 335 ملیۆن یۆرۆ.

تاوەکو ئێستا چوار جۆر بەرهەم و شوێن لە یاریگای نوێی بارسێلۆنا نەماون؛

  • سویتی زۆر تایبەت (VVIP)
  • کورسی ناوازە (Premium)
  • کورسی سەرهەیوان (Loge)
  • بۆکسی تایبەت

کۆی گشتی شوێنە فرۆشراوەکان بریتییە لە 1740 شوێن و هێشتا بارسێلۆنا لە فرۆشتن بەردەوامە. لاپۆرتا قۆناخی فرۆشتنی کورسییەکانی نزیک لە یاریزانان (Player Zone) و کورسییەکان نزیک لە چیمەن (Pitch Row) و بالەکۆن (Balcony).

بارسێلۆنا زیاتر لە هەزار کورسی شوێنی تایبەتی (VIP) فرۆشتووە، نرخی هەر کورسییەک لە 5500 یۆرۆ دەستپێدەکات و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەستدەبن.

رۆژنامەکە پێشبینی دەکات، بارسێلۆنا ساڵانە بڕی زیاتر لە 120 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی بلیتی هۆسپیتاڵتی (میوانداری) و کورسی تایبەت دەستبکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button