ئینیگۆ مارتینێز ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات

یاریگا –
ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری بەئەزموونی بارسێلۆنا، سەرەڕای درەوشاوەیی وەرزی رابردوو، بەڵام بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەکرا؛ بابەتێک کە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی سەرسام کرد.
بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵەکە رۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی بارسێلۆنا لە وەرزی 2024-2025 و بە گوتەی شیکەرەوەکان یەکێک بوو لە پایەکانی هێڵی بەرگری فلیک لە رێگەی بردنەوەی سێیانەی ناوخۆییدا.
بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، هۆکاری ئامادەنەبوونی لە لیستی لویس دیلافۆنتێ، بڕیاری راهێنەرەکە نییە، بەڵکو هەڵبژاردەی تایبەتی یاریزانەکەیە. مارتینێز خۆبەخشانە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کشایەوە و چیتر بەنیازی یاریکردنی بۆ لارۆخا نییە. ئەو پێی وایە، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی، بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نیشتمانییەکان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی جەستەیی هەبێت لەسەر ئاستی یانەکان، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر داهاتووی پیشەگەری دروست دەکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە هۆلاری بانگهێستنەکرانی مارتینێز پەیوەندی بە ئاهەنگی پاڵەوانێتی بارسێلۆناوەیە، چونکە ئاڵای کەتەلۆنیای هەڵگرتبوو، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەم قسە و باسەیان رەتکردەوە.
ئینیگۆ مارتینێز لە ماوەی کاروانی وەرزشیدا 21 جار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری کردووە و توانیویەتی گۆڵێک تۆمار بکات. پێدەچێت ئێستا بە تەواوی سەرنجی لەسەر بەردەوامبوونیەتی لە درەوشاوەیی لەسەر ئاستی یانەکان.