وەکو جێگرەوەی خوان گارسیا؛ بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ بباتە ریزەکانی

یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ بگوازێتەوە ریزەکانی، جگە لەوەی هەوڵ دەدات خوان گارسیا بباتە ریزەکانی، بەڵام چاودێری بارت ڤێربروخن دەدات.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا داوازی زانیاری و دۆخی بارت ڤێربروخن گۆڵپارێزی برایتنی ئینگلیزی کردووە، بۆ ئەوەی ئەم هاوینە ئەو گۆڵپارێزە هۆڵەندییە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە جگە لەو گۆڵپارێزەی برایتن، بارسا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بباتە ریزەکانی.
🚨EXCL: 🔵⚪️🇳🇱 #PL |
❗️FC Barcelone have asked for deal conditions for Bart Verbruggen at Brighton.
✨️ He’s high on the list for goalkeeper position with Joan García from Espanyol https://t.co/OCe6BlfZ1c pic.twitter.com/pnRATpHD9p
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) May 27, 2025
ڤێربروخن لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە و باڵای 194 سانتیمەترە، ئەو گۆڵپارێزە 22 ساڵانە لەم وەرزە لەگەڵ برایتن لە پرێمەرلیگ لە 36 یاری 7 کلین شیتی تۆمارکرد و 58 گۆڵی لێکرا.
ڤێربروخن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ برایتن هەیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە ئاندێرلخەتی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە کرد.
گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیۆل بە بڕیارێکی هاندەرانی بارسێلۆنا شۆک دەکات