ئیسپانیا

رائول گۆنزالێس دەستی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید کاستیا کێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

رائول گۆنزالێس بەفەرمی دەستی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید کاستیا کێشایەوە.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، رائول گۆنزالێس بە یانەکەی راگەیاندووە دەست لە راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یانەکەیان دەکێشێتەوە، کە لەوەتەی وەرزی 2018/2019 راهێنەرایەتی تیپە جیاوازەکانی یانە مەدریدییەکەی دەکرد.

دوای بەڕءکردنی شەش وەرز لەگەڵ تیپی دووەمی یانەکە، رائول گۆنزالێس رۆژێک دوای دەستبەکاربوونی چابی ئاڵۆنسۆ وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید کاستییا هێنا، پێدەچێت وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی یەکەمی یانەیەکی ئەوروپی بگرێتە دەست.

رائول (47 ساڵان) خاوەنی بڕوانامەی پرۆیە لە یوێفا و دوای وازهێنانی لە یاریکردن لەوەتەی ساڵی 2018 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و دەنگۆ هەیە لەم هاوینە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی شاڵکێی ئەڵمانی بگرێتە دەست، کە ئێستا شاڵکێ لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button