🎥:کوڕەکانی مێسی شوێنپێی باوکیان دەکەون

یاریگا –
لیۆنێل مێسی، براوەی هەشت جار خەڵاتی باڵۆن دۆر و پاڵەوانی جیهان، لە فلۆریدا بەشداری ئاهەنگی پاڵەوان بوونی کوڕەکانی کرد.
مێسی یەکێک بوو لە رووخسارەکانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکی بەناوبانگی لاوان لە فلۆریدای باشوور، رووداوێک کە میوانداری هەندێک لە بەهرەمەندە گەنجە درەوشاوەکانی ئەمریکا و جیهان دەکات، ئەمجارەیان سەرنجی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەشی راکێشا.
مێسی کە لەگەڵ ئانتۆنێلای هاوسەری میوانی تایبەتی ئەم پاڵەوانەتییە بوو، هۆکاری زۆری هەبوو بۆ دڵخۆشبوون چونکە بردنەوە لە خوێنی بنەماڵەی مێسی دایە. ئەمجارەشیان کووڕەکانی، تیاگۆ و چیرۆ توانیان نازناوی جامی خەونەکانی 2025 لە فلۆریدا لە بەردەم باوکیان بەرز بکەنەوە، مێسیش بە شانازیەوە سەیری پاڵەوانەکانی دکرد.
Leo Messi watching his son Ciro lift the #DreamsCup pic.twitter.com/JcIcFETqge
— Leo Messi 🔟 Fan Club (@WeAreMessi) May 27, 2025
هێشتا روون نییە کە ئایا چیرۆ و تیاگۆ رۆژێک دەتوانن شوێنپێی باوکیان بکەون و ببنە ئەستێرەیەک لەسەر تۆپی پێی پیشەگەریدا، بەڵام پێدەچێت لانیکەم بۆ ئێستا توانیویانە نیشان بدەن کە بەهرەیەکی باشیان هەیە و سەلماندیان بنەماڵەی مێسی تینووی نازناوەکانن.