ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دەیڤد دێ خیا کاروانێکی نوێ دەستپێدەکات و لە چامپیۆنزلیگ دەبێت

فیۆرێنتینا هەوڵی مانەوەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

دەڤید دێ خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی خەریکە کاروانێکی نوێی وەرزشی دەستپێدەکات.

دێ خیا، گۆڵپارێزی فیۆرێنتینا لە لیستی دڵخوازەکانی مۆناکۆی فەڕەنسییە، فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، مۆناکۆ خۆی بۆ گواستنەوەی دێ خیا ئامادەکردووە.

دێ خیا لە هاوینی ساڵی 2023 دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە مانچێستەر یونایتد، بەخۆڕایی پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد، هەرچەندە ڤیۆلا داوای مانەوەی گۆڵپارێزەکە تاوەکو ساڵی 2028 دەکات، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە مۆناکۆوە بکات.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەرزی رابردووی یانە فەڕەنسییەکە بێت، بەرپرسانی یانەکە لە ئاستی فیلیپ کۆن و رادۆسلاڤ ماجێکی، هەردوو گۆڵپارێزەکە رازینین، بۆیە دەیانەوێت دێ خیا بگوازنەوە.

تیاگۆ سکوورۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مۆناکۆ هەفتەی رابردوو، گەڕانی یانەکەی بۆ دۆزینەوەی گۆڵپارێزێک دووپاتکردەوە، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنیان لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی لیگ وەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button