ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی پڕۆسەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سێریا ئەی خێراتر دەکات

گواردیۆلا و ڤیانا دوو ئامانجی دیکەشیان هەیە و سندووقی گواستنەوەکانی خۆیان دادەخەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی پڕۆسەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی خێرا دەکات.

مان سیتی بەبێ دەستکەوت وەرزەکەی تەواوکرد، بەڵام پیاوانی پێپ گواردیۆلا، چاویان لە مۆندیالی یانەکانە، تاوەکو قەرەبووی هاندەران و سەرۆکایەتی یانەکە بکەنەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ روونیکردووەتەوە، مان سیتی دەیەوێت بەر لەدەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، تیجانی رێندێرس، یاریزانی ئەیسی میلان بگوازێتەوە.

میلان نایەوێت بەکەمتر لە 55 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری رێندێرس ببێت. ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە وەرزی رابردوودا 15 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد و ئێستا وردە وردە لە ماڵئاواییکردن لە یانەکە نزیکدەبێتەوە.

هوگۆ ڤیانا، بەڕێوەبەری وەرزشی مان سیتی کۆمەڵێک ئامانجی گواستنەوەی دەستنیشانکردووە؛ جیا لە رێندێرس، ناوی مۆرگان گیبس وایت، یاریزانی نۆتینگهام فۆڕێست لە لیستی دڵخوازەکانی مان سیتیدا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، گواردیۆلا و ڤیانا دەیانەوێت بەرگرێکارێکی بەئەزموون بگوازنەوە و ناوی رەیان ئایەت نووری، بەرگریکاری وۆڵڤز لە سەرووی لیستەکەدایە.


مانچێستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی تیمەکەی، دەیەوێت دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزانی وەکو ئێدەرسن و ماتیوس نونێس ببێت، هەروەها چارەنووسی جاک گریلیشیش خەریکە لە قەڵای ئیتیحاد نامێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button