ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فڕانکفورت پەیامێک بۆ چێڵسی و لیڤەرپوول دەنێرێت و بەهای هێرشبەرەکەی دیارییدەکات

هوگۆ 22 گۆڵی لە وەرزی رابردوودا کردووە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی تەواو خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا یەکلاییکردووەتەوە، هەرچەندە یانەکانی پرێمەرلیگ چاویان لەسەر یاریزانەکەیە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، پێکهاتەکەی نوێبکاتەوە و ئێستا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری ئێنتراخت فڕانکفورت دەستپێکردووە.

ئێکیتیکێ، 22 ساڵ لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 45 یاریی 22 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە، بەهای ئێستای ئێکیتیکێ دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2023 بەخواستن لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورتەوە کرد، دواتر گرێبەستەکە کرایە هەمیشەیی بەبڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی یانە ئەڵمانییەکە.

فڕانکفورت ئەزموونێکی گەورەی لە فرۆشتنی هێرشبەران بە یانە گەورەکان هەیە، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، عومەر مەرمووشی بە 75 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتە مانچێستەر سیتی و پێشتریش رانداڵ کۆلۆ موانێی بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆی فرۆشتە پاریس سانجێرمان.

کاری لەپێشینەی چێڵسی گواستنەوەی سەرەڕم و یاریزانێکی باڵی راستە، هەریەکە لە لیام دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون و بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ لە لیستی خوازراوەکانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button