ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دووەم گرێبەستی ریال مەدرید لەم هاوینە یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی دووەم گرێبەستی لەم هاوینە یەکلاییبکاتەوە و بەفەرمی ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری بێنفیکای پۆرتوگاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئالڤارۆ كارێراس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێنفیكاوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ریال مەدرید بەتەواوی لە گواستنەوەی كارێراس ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی نزیكبووەتەوە و بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بەرگریكارەكە دەگوازێتەوە ریزەكانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و ریال مەدرید لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەكە رادەگەیەنێت.

چەند بژاردەیەكی دیكەی وەک گریمالدۆ، میگێل گۆتیرێز و تیۆ هێرناندێز بۆ باڵی چەپی بەرگری هەبووە، بەڵام دواجار ریال مەدرید بڕیاری گواستنەوەی ئالڤارۆ كارێراسی داوە.

كارێراس لەم وەرزەدا بەشداری لە 50 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button