
یاریگا –
لە ساتی ئاهەنگگێڕانی هاندەران و یاریزانانی لیڤەرپوول بە بردنەوەی بیستەمین نازناوی پرێمەرلیگ، رووداوێکی دڵتەزێن روویدا.
ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی وەستاو لەسەر شەقامەکان و زیاتر لە 40 کەسی بریندارکرد، کە برینی دووانیان سەختە.
پۆلیسی لیڤەرپوول هەرزوو دەستگیرکردنی کەسێکی بەریتانی تەمەن 53 ساڵانی راگەیاند، بەڵام رەتیکردەوە هێرشەکە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبێت.
Honestly, you can clearly see here that the man panicked and just stepped on the gas. I don’t think someone who wants to kill people would honk the horn.
May God heal the injured and give them strength for a quick recovery.#Liverpool pic.twitter.com/yB99yU46Kn— Mr B (@MrBeats61134631) May 26, 2025
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، 20 کەس لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری پزیشکییان وەرگرت و 27 کەسی دیکەش بە ئەمبوڵانسەکان گوازرانەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە. چوار لە بریندارەکان منداڵ بوون و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیربوو.
جێنی سیمس، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی مێرسیساید روونیکردەوە؛
پێمان وایە ئەم هێرشە تاکەکەسی بووە و لەم ساتەدا بەدوای هیچ کەسێکی دیکە ناگەڕێین، هێرشەکە پەیوەندی بە تیرۆر نییە.
بە سەدان هەزار هاندەر بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ئاهەنگگێڕانی ئەستێرەکانی لیڤەرپوول بە پرێمەرلیگ، لەسەر شەقامەکانی شارەکە وەستابوون و چاوەڕێی گەیشتنی پاسی یاریزانانەکانیان دەکرد.
شایەتحاڵێک بە ئاژانسی بە BBC راگەیاندووە، رووداوەکە تەنیا 10 خوولەک بەسەر تێپەڕبوونی پاسی یاریزانانی لیڤەرپوول لە شوێنەکە روویدا.
لیڤەرپوول بەیاننامەیەی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەربڕی؛
هزر و خەیاڵمان لای قوربانیانە و نزایان بۆ دەکەین. بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک ئامادەین.