ئیسپانیاگرنگترین

زیدان ستایشی ئاستی لامین یامال دەكات

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەڕەنسی ستایشی ئاستی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دەكات.

لامین یامالی تەمەن 17 ساڵان لەم وەرزەدا ئاستێكی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكرد و رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی سێ نازناوەكەی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا بینی.

ئاستە بەرزەكەی یامال لەم وەرزەدا سەرنجی راهینەرەكەی پێشووتری ریال مەدریدی بە تەواوی بۆ لای خۆی راكێشاوە.


زیدان لە لێدوانێكیدا بۆ فووت مێركاتۆ دەربارەی ئاستی لامین یامال گوتی:

گێمی دووەمی لامین یامال بەرامبەر ئینتەر میلان، لە ژیانمدا هەرگیز شتێكی هاوشێوەی ئەوەم نەبینیوە. هەمووان چێژ لە سەیركردنی یارییكردنی وەردەگرن.

لەم وەرزەدا یامال 55 یاریی كردووە و توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و 25 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button