
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لامین یامال بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی تاوەكو 2031 راگەیاند.
El futur és ara. pic.twitter.com/6CO3oSnoxH
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) May 27, 2025
لامین لەم وەرزەدا ئاستێكی نایابی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشكەشكرد و رۆڵێكی سەرەكی لە بردنەوەی نازناوەكانی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا بینیوە.
لەم وەرزەدا لاوە حەڤدە ساڵانەكەی بارسێلۆنا لە 55 یاریدا بەشداری 43 گۆڵیكردووە ( 18 گۆڵ و 25 ئەسیست).