ئه‌مریکاگرنگترین

ئانچێلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکێراوەکانی بەرازیلی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی یەکەمین پێکهاتەی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی راگەیاند.

بەڕازیل لە دوو یاریی داهاتووین خۆیان لە  6 و 11ی مانگی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و پارگوای دەبنەوە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

ئانچێۆلتی کە هەر ئەمڕۆ پۆستی راهێنەرایەتی سێلیساوی وەرگرت دوای جیابوونەوەی لە ریال مەدرید، هیوای لەسەر هەڵچنراوە کەنارییەکان بگەینێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆیان بەتایبەت کێبڕکێکانی جامی جیهانی.

ئەوەی لە لیستەکەدا تێبینی دەکرێت، گەڕاندنەوەی کارلوس کاسیمیرۆیە کە ماوەیەکی زۆربوو لە ریزەکانی سامبا دوورخرابووەوە. هەروەها بانگهێشتنەکردنەوەی رۆدریگۆ کە بەم دواییانە لە یارییەکانی ریال مەدرید دابڕا و بابەتەکە لێکدانەوەی جیاوازی بۆکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button