بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرکوزن یەکەمین ئۆفەری فەرمی پێگەشت بۆ دەستبەرداربوون لە ڤیرتز

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەرکۆزن یەکەمین ئۆفەری فەرمی پێگەشت بۆ دەستبەرداربوون لە فلۆریان ڤیرتز.

ڤیرتز بەهۆی ئەو ئاستە ناوازەیەی لەگەڵ لیڤەرکۆزن پێشکەشی کرد بەتایبەت وەرزی 2023/2024 کە سیانە نازناوی ئەڵمانیایان بردەوە، بووە جێی سەرسامی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەجۆرێک ناوی بە بایرن میونشن، بارسێلۆنا، ریال مەدرید و لیڤەرپوولەوە دەبەسترایەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوول یەکەمین ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەستێرە ئەڵمانییەکە کردووە.

رۆمانۆ بڕی دەستەوارەکەی لیڤەری ئاشکراکردووە کە خۆی دەدات لە 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیش.

لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئێستا گفتوگۆی هەردوولایەنی ئینگلیزی و ئەڵمانی بەردەوامیی هەیە و ئەمڕۆش گەڕێکیتر بەڕێوەچووە تا هەرچی زووە گواستنەوەکە تەواوبکرێت.

وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، خودی یاریزانە ناوەڕاستە هێرشبەرییەکە بە یانەکەی وتووە کە تەنها لیڤەرپوولی دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button