
یاریگا –
ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی نزیكبوونەوەی كێڤن دی برۆین ئەستێرەی بەلجیكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
دی برۆینی بەلجیکی 17 ساڵە لە ئەوروپا وەک یاریزانی پیشەگەر یاریی دەکات، یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 2008 لە ریزەکانی جێنکی وڵاتەکەی. لەو ماوەیە، لەگەڵ یانەکانی چێڵسی، وۆڵفسبێرگ و زۆرترین ماوەشی کە 10 ساڵی خایاند، لە ریزەکانی سیتی بەردەوامبوو.
🗣️🔵 Napoli president De Laurentiis: “Will Kevin De Bruyne lift the league title too? Probably yes.”
“I know he has already bought a beautiful villa. This morning I spoke with him, his wife and son, it was a beautiful sight.” 📱😁 (Rai 2) pic.twitter.com/FgmNhhp98K
— EuroFoot (@eurofootcom) May 26, 2025
سەرۆكی ناپۆلی لە نوێترین لێدوانیدا گوتی:
بەڕاستی ئێستا پێموایە كە كێڤن دی برۆین پەیوەندی بە یانەكەمانەوە دەكات، پێیان راگەیاندم كە لێرە خانوویەكی كڕیوە، قسەم لەگەڵ خۆی و خێزانەكەی كردووە.
هێشتا هیچ شتێک تەواو نەبووە بۆیە دەبێت بە وریابین.
دی برۆین لەم وەرزەدا بەشداری 37 یاریی كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.