گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیۆل بە بڕیارێکی هاندەرانی بارسێلۆنا شۆک دەکات

یاریگا –
خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بە بڕیارێکی هاندەرانی بارسێلۆنا شۆک دەکات، رەتیدەکاتەوە بچێتە ئەو یانەیە کە رکابەرێکی لەمێژینەی ئیسپانیۆلە.
ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل لە چەند کاتژمێری رابردوو بە یانەکەی راگەیاندووە، ئارەزوو دەکات بچێتە یانەیەکی پرێمەرلیگ، نەوەک بچێتە بارسێلۆنا.
Joan García no ve clara la idea de ir al Barça y se lo habría comunicado al Espanyol en las últimas horas. El chico prefiere irse a la Premier. pic.twitter.com/2uj42aZoQn
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) May 26, 2025
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رادیۆی کادێنا سێرـی ئیسپانی رایگەیاندبوو، بارسێلۆنا زۆر نزیکە خوان گارسیا گۆڵپارێزی 24 ساڵانی ئیسپانیۆل بکاتە موڵکی خۆی، یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن، 25 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، بەڵام بە خواستن دەیداتە یانەیەکی دیکەی لالیگا.
خونا گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.
پێشتر رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردبوو، جگە لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمۆسی ئینگلیزی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئۆفەریان پێشکەشی خوان گارسیا کردووە و دەیانەوێت ئەو گۆڵپارێزە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە.