ئیتاڵیاسعوودیەگرنگترین

هیلالی سعوودی دەیەوێت راهێنەر و ئەستێرەیەکی ئەوروپا بباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی دەیەوێت سیمۆنی ئینزاگی و نیکۆلۆ بارێلا بباتە ریزەکانی و بەفەرمی ئۆفەری پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە.

کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەڕی ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو شاندێکی یانەی هیلالی سعوودی سەردانی شاری میلانۆیان کردووە، بۆ ئەوەی لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر و نیکۆلۆ بارێلا ئەستێرەی یانەکە گفتوگۆ لەگەڵ ئینتەر میلان بکەن.

کەناڵی بی ئین سپۆرتس راشیگەیاندووە، هیلال ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئینتەر کردووە، کە ئەو یانە ئیتاڵییە رۆژی هەینی رابردوو نازناوی سێریا ئەی لەدەست دا و شەممەی داهاتوو لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکە رۆژنامەی توتوۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، هاوژینی ئینزاگی سەردانی ریازی کردووە و هەردوولا لە گفتوگۆیەکانیان بەرەو پێشەوە چوون، بۆ ئەوەی راهێنەرە 49 ساڵانەکە ئەرکی راهێنەرایەتی هیلال بگرێتە ئەستۆ و شوێنی خۆرخێ خیسوس بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button