
یاریگا –
ریال مەدرید لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ڤاڵدێبێباس، چابی ئاڵۆنسۆی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی بە میدیاکان ناساند، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە ستایشی راهێنەرە نوێیەکەی یانەکەیان کرد.
سهرهتا فلۆرێنتیۆ پێرێزی سهرۆكی یانهی ریال مهدرید و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنهری نوێی یانهكه له ڤالدێبێباس واژۆیان لهسهر گرێبهستهكه كرد و درێسی یانهكهیان بهرز كردهوه.
دواتر چوونه هوڵی كۆنگرهی رۆژنامهوانی یانهكه و لهبهردهم مێدیاكان باسی گرێبهستهكهیان كرد و سهرهتا فلۆرێنتییۆ پێرێز سهرۆكی ریال مهدرید بۆ مێدیاكان قسهی كرد و بهخێرهاتنی ئاڵۆنسۆی كرد و گوتی،
بەخێرهاتنەوەی ئاڵۆنسۆ بۆ ماڵی خۆی دەکەم، دڵنیام دەتوانیت مێژووی ئەم یانەیە بەرز رابگریت و باش لە بەهای یانەکە تێدەگەیت.
گوتیشی،
لە ریال مەدرید خەون و حەزی یاریزانان دروست دەکرێت و عەشقی ریال مەدرید لەگەڵ بەهاکانی ئەم یانەیە گەورە دەبێت.
سهرۆكی یانهكه گوتیشی،
ریال مەدرید خاوەنی زۆرترین هاندەرە، ئاڵۆنسۆ یەکێکە لە باشترین راهێنەرانی ئێستا و باش لە پێگە و لۆگۆی ریال مەدرید تێدەگات و ئەمڕۆ سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و ئاڵۆنسۆ لە نێو باشترینەکانی جیهانی راهێنەرایەتییە.
سهرۆكه ئیسپانیهكه له درێژهی قسهكانی رایگهیاند،
شانازی بە دەستبەکاربوونی ئاڵۆنسۆ دەکەین و بەخێرهاتنی خۆت و ماڵباتەکەت دەکەین، ئاڵۆنسۆ باش لە داواکارییەکانی ئەم یانەیە تێدەگات و دەزانێت بەردەوام دەستکەوتمان دەوێت، پێکەوە بەرپرسیارێتییەکان بەش دەکەین و باشترین پێشکەش دەکەین.
دواتر سهرۆك مایكهكهی بۆ راهێنهری نوێی یانهكه جێهێشت و ئاڵۆنسۆ بۆ مێدیاكان قسهی كرد و به سوپاسی سهرۆكی یانهكه دهستی پێكرد و رایگهیاند،
رۆژێکی زۆر گەورەیە بۆ من و شانازی بەم کارە نوێیەم دەکەم ئەمڕۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە و سوپاسی سەرۆک پێرێز دەکەم، چونکە دەتوانێت سەرکردایەتی سەردەمی نوێی مەدرید بکات.
راهێنهری نوێی یانهی ریال مهدرید گوتیشی،
لە ریال مەدرید هەمووان چاوییان لە دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە و پێکەوە دەتوانین کاری زۆر گەورە بکەین.
لهبارهی کارلۆ ئانچێلۆتیش گوتی،
کەسێکی زۆر گەورەیە و شوێنپەنجەی خۆی جێهێشتووە، بێگومان بەبێ حیکمەتی ئەو، هەرگیز نەدەگەیشتمە ئەم ئاستە.
زیاتر گوتی،
ئێستا بە شەڕەفێکی گەورەوە شوێنی کارلۆ دەگرمەوە و هەست بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر دەکەم، پێکەوە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین، خاوەنی یاریزانی زۆر سەرسووڕهێنەرین و پێم وایە دەتوانین دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنین.
له كۆتاییدا راهێنهره ئیسپانیهكه رایگهیاند،
دەمەوێت تیمێکی گەورە دروستبکەین و دەزانم ستافی راهێنەرایەتی زۆر بەباشی پاڵپشتی منن و پێکەوە هەنگاو دەنێین، دەبێ هاندەران هەست بە شانازی بکەن و ئێمەش هەوڵدەدەین بەردەوام جوانترین و باشترینیان پێشکەش بکەین، پێکەوە کار دەکەین تاوەکو هەموو هاندەرانی ئەم یانەیە دڵخۆش بکەین هەستدەکەم دەتوانین شتی گەورە و تایبەت بکەین، هالا مەدرید.