ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راستەوخۆ؛ رێوڕەسمی ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ

رووماڵی فراوانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ رێوڕەسمی ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ

Yariga App

ئەم بابەتە بەردەوام نوێدەکرێتەوە….


لێدوانی ئاڵۆنسۆ لە پرێس کۆنفڕانسی ناساندنەکەی لە مەدرید؛

  • رۆژێکی زۆر گەورەیە بۆ من و شانازی بەم کارە نوێیەم دەکەم.
  • ئەمڕۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە و سوپاسی سەرۆک پێرێز دەکەم، چونکە دەتوانێت سەرکردایەتی سەردەمی نوێی مەدرید بکات.
  • لە ریال مەدرید هەمووان چاوییان لە دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە و پێکەوە دەتوانین کاری زۆر گەورە بکەین.
  • کارلۆ ئانچێلۆتی کەسێکی زۆر گەورەیە و شوێنپەنجەی خۆی جێهێشتووە، بێگومان بەبێ حیکمەتی ئەو، هەرگیز نەدەگەیشتمە ئەم ئاستە.
  • ئێستا بە شەڕەفێکی گەورەوە شوێنی کارلۆ دەگرمەوە و هەست بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر دەکەم.
  • پێکەوە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین، خاوەنی یاریزانی زۆر سەرسووڕهێنەرین و پێم وایە دەتوانین دەسکەوتی گەورە بەدەستبهێنین.
  • دەمەوێت تیمێکی گەورە دروستبکەین و دەزانم ستافی راهێنەرایەتی زۆر بەباشی پاڵپشتی منن و پێکەوە هەنگاو دەنێین.
  • دەبێ هاندەران هەست بە شانازی بکەن و ئێمەش هەوڵدەدەین بەردەوام جوانترین و باشترینیان پێشکەش بکەین، پێکەوە کار دەکەین تاوەکو هەموو هاندەرانی ئەم یانەیە دڵخۆش بکەین.
  • هەستدەکەم دەتوانین شتی گەورە و تایبەت بکەین، هالا مەدرید.

پرێس کۆنفڕانسی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ناساندنی ئاڵۆنسۆ؛

  • لە ریال مەدرید خەون و حەزی یاریزانان دروست دەکرێت.
  • عەشقی ریال مەدرید لەگەڵ بەهاکانی ئەم یانەیە گەورە دەبێت.
  • لە ریال مەدرید رێزگرتن، قوربانیدان و پێشڤەچوونی بەردەوام ئەم یانەیەی بە گەورەیی هێشتووەتەوە.
  • ریال مەدرید خاوەنی زۆرترین هاندەرە.
  • ئاڵۆنسۆ یەکێکە لە باشترین راهێنەرانی ئێستا و باش لە پێگە و لۆگۆی ریال مەدرید تێدەگات.
  • بەخێرهاتنەوەی ئاڵۆنسۆ بۆ ماڵی خۆی دەکەم، دڵنیام دەتوانیت مێژووی ئەم یانەیە بەرز رابگریت و باش لە بەهای یانەکە تێدەگەیت.
  • ئەمڕۆ سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و ئاڵۆنسۆ لە نێو باشترینەکانی جیهانی راهێنەرایەتییە.
  • شانازی بە دەستبەکاربوونی ئاڵۆنسۆ دەکەین و بەخێرهاتنی خۆت و ماڵباتەکەت دەکەین.
  • ئاڵۆنسۆ باش لە داواکارییەکانی ئەم یانەیە تێدەگات و دەزانێت بەردەوام دەستکەوتمان دەوێت، پێکەوە بەرپرسیارێتییەکان بەش دەکەین و باشترین پێشکەش دەکەین.

راستەوخۆ بینەری رێوڕەسمی ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ ببە.

یەکەم لێدوانی ئاڵۆنسۆ وەکو راهێنەری نوێی ریال مەدرید

وێنەی پێرێز لەگەڵ ئاڵۆنسۆ و هاوسەرەکەی

بە ڤیدیۆ؛ واژۆکردنی گرێبەستی چابی لەگەڵ ریال مەدرید بە ئامادەبوونی پێرێز

ئاڵۆنسۆ گرێبەستەکەی بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بۆ ماوەی دووساڵ واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button