ئونداڤ لە شەقامەکانی شتوتگارت: هەربژی، هالا مەدرید!
ئونداڤ ئاماژە بە چوونی ستیلەر بۆ ریال مەدرید دەدات

یاریگا –
دەنیز ئونداڤ لە ئاهەنگەکانی شتوتگارت بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی ئەڵمانیا دەڵێت ‘هالا مەدرید، هەربژی’.
دەنیز ئونداڤ یاریزانی کوردی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی لە ئاهەنگەکانی بەدەستهێنانی جامی ئەڵمانیا، کاتێک هاندەرێکی شتوتگارت دەڵێی دەپرسێت، وەرزی داهاتوو لە یانەکەمان دەمێننەوە، ئونداڤ لە وەڵامدا دەڵێت ‘ئێمە هەردووکمان دەمێنینەوە، بەڵام بە دەست ئاماژە بۆ ئانجێلۆ ستیلەر دەکات و دەڵێت ‘هالا مەدرید’، ستیلەریش پێدەکەنێت و هیچ قسەیەک ناکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا، ریال مەدرید دەیەوێت ستیلەر بباتە ریزەکانی و ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە بکاتە شوێنگرەوەی تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ، کە ناوەڕاستکارە 23 ساڵانەکە یەکێکە لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
لە گرتەیەکی دیکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، هاندەرێکی کورد کاتێک بەلای دەنیز ئونداڤ تێدەپەڕێت هاوار دەکات دەڵێت ‘هەربژی’، ئەویش دووبارەی دەکاتەوە و و بە کوردی دەڵێت ‘هەربژی’.
ئونداڤ لەگەڵ شتوتگارت لە یاریی کۆتایی 4-2 لە ئەرمینیا بیلیفێڵدیان بردەوە کە لەو یارییە کوڕە کوردەکە گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد، ئونداڤ دوای مەحموو داوود بووە دووەم یاریزانی کورد لە مێژوودا جامی ئەڵمانیا بەدەست بهێنێت.
هەڵپەڕکێی کوردی ملانێ؛ ئاهەنگگێڕانە سەرنجڕاکێشەکەی دەنیز ئونداڤ دوای گۆڵکردن (وێنە)