بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لوکا مۆدریچ وەڵامی ئینتەر مەیامی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و لە ئەوروپا دەمێنێتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا رامۆن ئالڤارێز بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچ بڕیاریداوە دوای جامی جیهانی یانەکان ئەوروپا جێنەهێڵێت و پەیوەندی بە خولەکانی دەرەوەی کیشوەرەکە ناکات.

ئەفسانە کڕواتییەکە بەفەرمی دوای یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان ماڵاوایی لە ریال مەدرید دەکات کە پاڵەوانێتییەکە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی و یانە سعوودیەکان چاویان لەسەر لوکایە و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رامۆن، لوکا نایەوێت لە خولێکی ئاست لاواز یاریی بکات، دەیەوێت لە ئەوروپا و لە خولێکی بەهێز درێژە بە یاریکردن بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button