مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی یۆکێرێش بێهیوا دەبێت

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەکشێتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش بۆ مانچێستەر یونایتد بەتەواوی وەستاوە و شەیتانە سوورەکان لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارەکەی سپۆرتینگ دەکشێنەوە.
🚨🛑 Understand that a move for Victor #Gyökeres to Manchester United is now almost off the table!
It is currently not the player’s objective either. Instead, #MUFC are now signing Matheus #Cunha.@SkySportDE 🇸🇪 pic.twitter.com/dA1vp1d6gY
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 26, 2025
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر گرێبەستی ماتیۆس کونها، هێرشبەری وۆڵڤزی یەکلاییکردووەتەوە و بۆیە چیدیکە هەوڵی گواستنەوەی یۆکێرێش نادەن.
ڤیکتۆر یۆکێرێش لەم وەرزە لە 57 یاریی بەشداریی 80 گۆڵی کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 63 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دروستکردووە.
ئێستا ئارسیناڵ نزیکترین یانەیە لە هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە و تیپەکەی میکێل ئارتێتا ئامانجییەتی لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.