ئاسیاسعوودیە

نەسڕ هیوای بەدەستهێنانی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعوودی سەرکەوتوو بوو لەبردنەوەی سکاڵاکەیان لە دژی یانەی عەروبە و سێ خاڵی گرنگی ئەم یارییەیان بەدەستهێنا.

عرووبە لە سەرەتای مانگی ئازاردا هەمووانی سەرسام کرد بە بردنەوەی لە نەسر بە ئەنجامی 2-1. دوای ئەم شکستە، تیپەکەی ستیفانۆ پیۆلی سکاڵایەکی فەرمی لە دژی یانەکەی کۆتایی ریزبەندی تۆمارکرد، کە گوایە یاریزانێکی نایاساییان بەکارهێناوە، ئەویش رافی روێلی، گۆڵپارێزی تیپەکە بوو کە لەم یارییەدا وەکوو باشترین پیاوی یارییەکە دەستنیشان کرا.

نەسر ئاماژەی بەوە کردووە کە رافی روێلی بۆی نەبووە بەشداری ئەو یارییە بکات، چونکە فەرمانبەرێکی حکومەتە و بەگوێڕەی رێساکانی خولی پیشەگەری سعودیە فەرمانبەرانی حکومەت مافی یاریی کردنیان لەو خولە نییە.

دەستەی ناوبژیوانی سعودیە، شەوی یەکشەممە رایگەیاند، سکاڵاکەی نەسڕیان لە دژی عرووبە پەسەند کردووە. یانەکە بەڵگەی پێشکەش کرد کە دەریدەخات روێلی هێشتا لە دامودەزگاکانی حکومەتدا چالاکە. ئەم بڕیارە بەفەرمی سێ خاڵەکەی لە عرووبە سەندەوە و بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سێ خاڵی گرنگی بە نەسڕ بەخشی، بەمەش یانەی نەسری خستەوە سەر رێڕەوی بەدەستهێنانی بلیتێک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

دوو هەفتە لەمەوبەر، دوای ئەوەی نەسڕ بە گۆڵێک بەرامبەر گۆڵێک لەگەڵ تەعاون یەکسان بوو و بە حەوت خاڵ لە دوای یانەی هیلالی دووەمەوە بوو و تەنیا دوو یاریش مابوو، ئەم ئەنجامانە نەسڕی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی داهاتوو بێبەش کرد. بەڵام بەم سەرکەوتنە، ئێستا نەسر خاوەنی 70 خاڵە و تەنیا دوو خاڵ لە وەرگرتنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button