ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەیامی ماڵئاوایی مارکوس راشفۆرد

سوورە لە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی بە پەیامێک ماڵئاوایی لە ئاستۆن ڤیلا دەکات.

راشفۆرد لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا کرد و ئێستا ماوەی خواستنەکەی بەسەرچووە.

یاریزانە 27 ساڵییەکە چوار گۆڵ و پێج ئەسیستی لە 17 یارییدا کرد، بەڵام بەهۆی پێکان بەشداری لە دوا پێنج یاریی یانەکەدا نەکرد.

راشفۆرد لە ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی ڤیلانزی کرد؛

سوپاسی هەموو ئەندامانی ئاستۆن ڤیلا بۆ ئەم چەند مانگەی رابردوو دەکەم.

ڤیلا یانەیەکی زۆر تایبەتە و زۆر باکم بە مامەڵەی هاندەرانی ئاستۆن ڤیلا لەگەڵ مندا هەیە، هەمووان زۆر خۆیان بۆ پێشکەشکردنی وەرزێکی باش ماندوو کرد. راهێنەر، تیمەکە و ستافی راهێنەران پاڵپشتییان کردم.

دەزانم نیگەرانییەکی گەورەیە بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نەکەن، چونکە هەمووان زۆر خۆیان ماندووکرد، بەڵام ئەوەی بزانم، یانەکە بەهێزتر دەگەڕێتەوە.

گرێەستی ئێستا راشفۆرد لە ساڵی 2028 لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەسەردەچێت. سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی داهاتوودا راشفۆرد داهاتووی خۆی لەگەڵ مان یونایتد یەکلاییدەکاتەوە.

راشفۆرد دەیەوێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بکات، بەڵام نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی لەندەن بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button