تەواو؛ یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا یەکلا دەبێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا نزیکە لەگەڵ خوان گارسیا بگاتە رێککەوتنی کۆتایی، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزەی ئیسپانیۆل دەدات، بەڵام نایباتە ریزەکانی.
رادیۆی کادێنا سێرـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا زۆر نزیکە خوان گارسیا گۆڵپارێزی 24 ساڵانی ئیسپانیۆل بکاتە موڵکی خۆی، یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن، بە 25 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، بەڵام بە خواستن دەیداتە یانەیەکی دیکەی لالیگا.
🚨 El Barcelona llega a un principio de acuerdo con Joan García
🔵🔴 El club azulgrana está muy cerca de fichar al extraordinario portero del RCD Espanyol, según avanza la Cadena SER
✍️ @sergidejuan9 https://t.co/cJnXxI6wqN
— Diario AS (@diarioas) May 26, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا سێر، بارسێلۆنا نایەوێت ئەم هاوینە دەرفەتی گرێبەستی خوان گارسیا لەدەست بدات، کە ئەو گۆڵپارێزەی ئیسپانیۆل نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە (پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکەی دێتە سەر ئەگەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت).
کادێنا سێر راشیگەیاندووە، بارسێلۆنا دەیەوێت پارێزگاری لە مارک ئاندرێ تێرشتیگن و ڤۆیسیچ چێزنی بکات و ئەو دوو گۆڵپارێزە لە یانەکەی بهێڵێتەوە، بەڵام بەهۆی یاسای دارایی خاوێن لە لالیگا، بارسێلۆنا نایەوێت خوان گارسیا لەم هاوینە بباتە ریزەکانی و بەنیازە بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکەی لالیگا، کە ریال بێتیس و ڤالێنسیا ئەو گۆڵپارێزەیان دەوێت.
بارسێلۆنا زۆربەی رێکارەکانی بۆ کڕینی گارسیا تەواو کردووە، کە ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.