ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی نونێز دەگوازێتەوە و ئیزاک داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە

گۆڵکارێکی فەڕەنسی دەبێتە ئامانجی سەرەکی..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول تەواوی سەرنجەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ژمارە 9 دەخاتەسەر هوگۆ ئێکیتیکێ، هێشبەری فەرەنسی.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سەرکەوت، ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری یانەکە بڕیاریداوە بمێنێتەوە و ماگپایز جێناهێڵێت.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس، بەهۆی بڕیارەکەی ئیزاک، لیڤەرپوول بڕیاریداوە هوگۆ ئێکیتیکێ، هێشبەری فڕانکفۆرت بکاتە ئامانجی سەرەکی خۆی و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی رێدز لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودی یاخود ئیسپانی دەکات، بۆیە لیڤەرپوول هێرشبەرێکی نوێی ژمارە 9 دەگوازێتەوە.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

هوگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button