لە دوای مۆدریچ چارەنووسی قۆڵبەستی کاپتنی ریال چی لێدێتەوە؟

یاریگا –
ریال مەدرید بە رۆیشتنی لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێز پێی ناوە سەردەمێکی نوێ، پلەبەندی کاپتنی تیپەکەش بە تەواوی دەگۆڕێت.
لە کاتێکدا هێشتا فرمێسکی ماڵئاوایی مۆدریچ و کارلۆ ئانچیلۆتی وشک نەبووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ دەستی بەسەر تیپەکەدا گرتووە. گەورەترین گۆڕانکارییەکان لە ژووری جلگۆڕین دەبێت، چونکە ڤاسکێز کە یەکێک بوو لە کاپتنەکانی تیپەکە، بەهەمان شێوە رۆشتووە و دەبێت کاپتنەکانی وەرزی داهاتوو یەکلایی بکرێنەوە.
یەکەم هەنگاو، دانی کارڤاخال دەبێتە کاپتنی یەکەم. کارڤاخال کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بەهۆی پێکانێکی سەختی بەستەری ئەژنۆی دوورکەوتووەتەوە، تەنانەت دوای کرانە دەرەوەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بە کاردانەوەکانی لە ژووری جلگۆڕین و لەبەردەم ناوبژیواندا نیشانیدا کە ئامادەیە پێشەنگایەتی بکات. کاپتنی ریال مەدرید ئەرکێکی قورسە و کارڤاخال پێویستی بە پاڵپشتی یاریزانانی تر هەیە.
یەکێک لە کێشەکانی ریال مەدرید لەم وەرزەدا بۆشایی سەرکردایەتی بوو. لوکاس ڤاسکێز تاکە کەس بوو کە هەمیشە لە ساتەوەختە سەختەکاندا وەڵامدەرەوە بوو، بەڵام جیابوونەوەی ئەو و ناچۆ فێرناندێز کە دووانەیەکی نایاب بوون لە پێکهاتەکە، گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نەدرا. ئێستا کۆرتوا بە ئەزموونەکەی و ژمارەیەکی زۆری یارییەکانی بژاردەی داهاتووە بۆ کاپتن. ئەم وەرزەش کەسایەتییەکی دیار بوو، بەتایبەتی لە یارییە گرنگەکانی چامپیۆنزلیگدا.
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، بژاردەیەکی ترە، توانای سەرکردایەتیکردنی دروست و بێ وێنەی هەیە. ئەو کەمتر لە کەسانی دیکە مشتومڕی لەسەرە، لە ساتەوەختە گرژەکانی ژووری جلگۆڕین رۆڵی نێوەندگیری و ئارامتری بینیوە و رێکوپێکی بۆ تیپەکە گەڕاندووەتەوە. بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر بژاردەیەکی ئاڵۆزترە. ئەو، کە مێژوویەکی کاپتنی ریال سۆسیدادی هەیە، سەرەڕای گرنگییەکەی لە تیپەکەدا، بەڵام بەهۆی کەسایەتییە مشتومڕاوییەکەیەوە تا ئێستاش گومانی لێدەکەوێتەوە. هەروەها دانی سیبایۆس دەتوانێت جێگەی خۆی لەم پلەبەندییەدا هەبێت بەهۆی مێژووی دوور و درێژی خۆیەوە.
سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ، لە ماوەی ساڵێکدا بووەتە ئەستێرەیەکی بێ مشتومڕ و پڕۆژەی ریال بۆ وەرزی 2025-2026 لە دەوری ئەو دەسوڕێتەوە. هەرچەندە هەندێک رڕەخنە لەبارەی وەڵامنەدانەوەی لە ساتەوەختە گرینگەکاندا باسکراوە، بەڵام کاریگەرییەکەی حاشا هەڵنەگرە. پێدەچێت ژمارە 10ی مۆدریچ وەرزی داهاتوو پێشکەس بە ئێمباپێ بکرێت.
کاپتنە نوێیەکانی ریال مەدرید رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە گەیاندنی پەیامی چابی ئەلۆنسۆ و سەرکەوتنی تیپەکە. ئەم گۆڕانکاریانە لە کارڤاخالەوە بۆ ئێمباپێ، تەحەددایەکی گەورەن بۆ پاراستنی یەکگرتوویی و ویستی ریال مەدرید بۆ چنینەوەی ناسناوەکان.