
یاریگا –
تۆڕی سکای سپۆرتس مافی گواستنەوەی پەخشی یارییەکانی پرێمەرلیگی بۆ ماوەی چوارساڵی داهاتوو کڕییەوە.
سکای سپۆرتس بەلانیکەمەوە وەرزی داهاتوو 215 یاریی پرێمەرلیگ بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازێتەوە و ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە، چونکە پێشتر سکای سپۆرتس تەنیا 128 یاریی دەگوازێتەوە.
سکای سپۆرتس لەسەر ئاستی بەریتانیا، دەبێتە خاوەنی زۆرترین مافی پەخشی گواستنەوەی یاریی، بەشێوەیەک هەفتانە چوار یاریی دەگوازێتەوە، ئەمەش ریکۆردێکی نوێی تۆڕەکەیە.
سکای سپۆرتس 140 یاریی کۆتایی هەفتە دەگوازێتەوە، جیا لە گواستنەوەی راستەوخۆی یارییەکانی شەوانی هەینی و دووشەممە.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆڕەکەدا، سکای سپۆرتس هەر 10 یاریی دوا رۆژی وەرز لە چوار ساڵی داهاتوو دەگوازێتەوە.
- لانیکەم 215 یاریی بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازێتەوە.
- یارییەکانی یەکشەممە لە دوای 16:30 بەکاتی لەندەن دەگوازێتەوە.
- زۆرترین یارییەکانی هەینی و دووشەممە دەگوازێتەوە.
- بۆ یەکەمجارە لە مێژووی تۆڕەکەدا، هەر 10 یاریی دوا رۆژی وەرز بەڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە.
کەی وەرزی نوێ دەستپێدەکات؟
بڕیارە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە رۆژانی 16 یاخود 17ی ئۆگەست/ئابی 2025 دەستپێبکات. دوا یاریی پرێمەرلیگی وەرزی داهاتووش لە 24ی مایس/ئایاری 2026 دەبێت.
خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە 18ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.