تێنسگرنگترین

پاشای یاریگا گڵینەکان؛ شوێنپێی رافایل نادال وەکو سیمبوڵێک لە یاریگاکانی رۆلان گارۆس جێگیرکرا

بە ئامادەبوونی فێدرێر و جۆکۆڤیج و مارای

Yariga App

یاریگا –

وەکو رێزێک بۆ دەستکەوت و مێژووەکەی لە پاڵەوانێتییەکە، شوێنپێی رافایل نادال لە یاریگای رۆلان گارۆس جێگیرکرا، کە 14 جار بووە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییەی گراند سلام.

لە رێوڕەسمێکی تایبەت و مێژووییدا، لە رۆژی یەکەمی یارییەکانی ئەمساڵی رۆلان گارۆس،  شوێنپێی رافایل نادال تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی لە لایەکی یاریگای سەرەکی پاڵەوانێتییەکە جێگیرکرا، کە رافا 14 جار بووەتە پاڵەوانی رۆلان گارۆس و بە پاشای یاریگا گڵینەکان دادەنرێت.

نادال کە کۆتایی ساڵی رابردوو بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا، خاوەنی 22 نازناوی گراندسلامە، ساڵی 2005 یەکەمین نازناوی رۆلان گارۆسی بەدەستهێنا و ساڵی 2022 دوایین نازناوی پاڵەوانێتییەکەی کردەوە.

لە رێوڕەسمە تایبەتەکەی نادال، هەریەکە لە رۆجێ فێدرێر و نۆڤاک جۆکۆڤیچ و ئاندی مارای رکابەرە لەمێژینەکانی نادال ئامادە بوون، نادال لە خۆشی ئەو سوپڕایزە گەورەی بۆیان کرد، دەستی بە گریان کرد و گوتی ‘هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد’.

Der Fußabdruck von Rafael Nadal auf dem Sandplatz von Roland-Garros

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button