ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆکێرێش باسی پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵ یان چێڵسی دەکات

داواکراوترینی پرێمەرلیگە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن سەرکردایەتی تیمەکەی بۆ بردنەوەی جامی پۆرتوگال لە بەرامبەر بێنفیکا کرد.

یۆکێرێش لە 11مین خوولەکی زیادکراوی یاریی کۆتایی جامی پۆرتوگال، بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکسانبوونەوەی کرد و دواتر سپۆڕتینگ لە گێمی زیادکراو بووە پاڵەوانی پۆرتوگال.

یۆکێرێش داواکراوی سەرەکی یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی و مانچێستەر یونایتدە، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی یەکلایینەبووەتەوە.

دوای یارییەکە یۆکێرێش بەمشێوەیە قسەی بۆ Sport TVی پۆرتوگالی کرد؛

بابزانین لە داهاتوودا چی روودەدات، بەلای منەوە لە جیهانی تۆپی پێ ئەستەمە قسە بکەیت، چونکە نازانیت لە هاویندا چی روودەدات. هەرشتێک بڵێم لەوانەیە مەحاڵ بێت. نازانم پەیوەندی بە کام یانەوە دەکەم.

هەوڵمدا سەرنجی تەواوی خۆم لەسەر یارییەکان دابنێم، چونکە بەلای منەوە لە هەموو شتێکی دیکە گرنگتربوون.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یۆکێرێش و سپۆڕتینگ لەسەر جیابوونەوە بە کەمتر لە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 83 ملیۆن پاوەندە، رێککەوتوون، لەوانەیە سپۆڕتینگ بەبڕی 58 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە سویدییەکە ببێت.

یۆکێرێش ناوی لە لیستی کورتکراوەی ئارسیناڵ و چێڵسیدایە و هەردووکیان گرنگی خۆیان بە یاریزانەکە پیشانداوە. هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا ناوی بە مانچێستەر یونایتدیش بەسترابووەوە، بەڵام بەهۆی شکستهێنانی مان یونایتد لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، لە رکابەریی بەدەستهێنانی واژۆی یۆکێرێش کشاوەتەوە.

یۆکێرێش لە 57 یاریی ئەم وەرزەدا، 63 گۆڵی بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی کردووە، تەنیا لە خولی پۆرتوگالی، 39 گۆڵی لە 33 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button