ئیسپانیاگرنگترین

ئێدێر میلیتاو؛ گرێبەستە بێدەنگەکەی چابی ئاڵۆنسۆ

میلیتاو بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادەیە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ جامی جیهانی یانەکان تواناکانی ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی بۆ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێدێر میلیتاو بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، مەشق و راهێنانەکانی چڕکردووەتەوە و دەیەوێت بە باشترین شێوە بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادەبێت، کە پاڵەوانێتییەکە لە 14ـی مانگی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە 9ـی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەمی 2024 تووشی پێکانێکی سەخت بوو و بەستەری ئەژنۆی پجڕا، بەو هۆیە نزیکەی 8 مانگە لە یاریکردن دابڕاوە، هەینی رابردوو بۆیەکەمجار لەدوای پێکانە سەختەکەی بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدریدی کردەوە.

گەڕانەوەی میلیتاو وەک گرێبەستێکی نوێ وایە بۆ چابی ئاڵۆنسۆ، چونکە بەگوێرەی ئامارەکان هەرکاتێک میلیتاو یاریی نەکردووە هێڵی بەرگری ریال مەدرید خراپ بووە، مێرێنگی بەبێ میلیتاو لەهەر یارییەک 1.35 گۆڵی لێکراوە، بەڵام کاتێک یاریی کردووە رێژەکە کەمتر بووە و 0.94 گۆڵیلێکراوە.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێدێر میلیتاو بە کەسە نزیکەکانی گوتووە دەیەوێت لە وەرزی نوێ بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی و بەباشترین شێوە خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button