
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیال مەدرید پێش مۆندیالی یانه‌كان رووبەڕووی ئاستەنگی ده‌بێته‌وه .
دوای وەرزێکی بێ ده‌ست كه‌وت له‌گه‌ڵ كارلۆ ئانچێلۆتی، کە تیپەکە نازناوی لالیگا و جامی سوپەر و جامی شای بە بارسێلۆنا رکابەری دۆڕاند و لە قۆناخی چارەکی کۆتاییش لە چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ دوورخرایەوە، ئەلۆنسۆ لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندی یانەکە.
گەڕانەوەی ئاڵۆنسۆ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ پڕە لە ئالنیگاری، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی یانەکان، کە سه‌رپه‌رشتی یەکەم تاقیکردنەوەی فەرمی دەکات.
یانەی ریال مەدرید لە 18ی حوزەیرانی داهاتوو یه‌كه‌م یاریی له مۆندیالی یانه‌كان به‌رامبه‌ر هیلالی سعودی ده‌كات، کە دەبێتە یەکەم یاری فەرمی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ یانەکە و سێ كێشه‌ی گه‌وره، مەترسی لەسەر خواستەکانی لە جامی جیهانی یانەکانی دروستکردووە
كێشه‌ی یەکەم: گەڕاندنەوەی متمانە
یانەی ریال مەدرید بەدەست له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی یاریزانه‌كان دەناڵێنێت دوای ئەوەی وەرزێکی نائومێدکەریان ته‌واو كرد، کە تیایدا بارسێلۆنا زاڵ بوو بەسەر هەر سێ نازناوی لالیگا، جامی سوپەر، جامی شا، هەروەها لە قۆناخی چارەکی کۆتاییشدا لەلایەن ئارسیناڵەوە لە چامپیۆنزلیگ دوورخرانه‌وه، به‌ده‌ست نه‌هێنانی هیچ نازناوێك كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر تیپه‌كه دروست كردووه متمانه‌یان له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش تەحەددایەکی گەورەی خستۆتە بەردەم ئاڵۆنسۆ بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی متمانه بۆ تیپه‌كه.
له مۆندیالی یانەکان ريال ریال مه‌درید له کۆمەڵە هه‌شته‌م به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هیلالی سعودی و پاچوکای مەکسیکی و سالزبۆرگی نەمسایی، یاریی ده‌كات و پێویستی بە تیپێکه له‌رووی ده‌روونیه‌وه باش ئاماده‌بێت چونكه یارییه‌كانی زه‌حمه‌ته.
كێشه‌ی دووەم: توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید
یاریزانانی ریال مه‌درید له‌رووی ئاستی توانای جەستەیی به به‌راورد به وه‌رزی رابردوو زۆر دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی له‌م وه‌زره هه‌ستی پێكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كێشه له‌به‌رده‌م ئاڵۆنسۆ بۆ ئه‌وه‌ی به باشی نه‌توانێت پلانه‌كانی له یاریگا جێ به‌جێ بكات، چونكه ماندوێتی جەستەیی هۆکارێکی سه‌ره‌كی بوو بۆ لەدەستدانی نازناوە ناوخۆییەکان و دەرچوونیان لە چامپیۆنزلیگ، تیپەکە بە سست و بێ کاریگەر به‌رامبه‌ر تیپه ركابه‌ره‌كانی دەرده‌کەوت ماوه‌ی ئاماده‌كاریشی بۆ یارییه‌كان كه‌مه، چونكه ركابه‌رییه‌كان له 14ـی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
كێشه‌ی سێیەم: پێكانی یاریزانه‌كان و ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ یارییه‌كان.
ریال مەدرید بەدەست پێكانی كۆمه‌لێك یاریزان دەناڵێنێت، لەوانە ئەستێرەکانی وەک ڤینیسیۆس جونیۆر، دانی کارڤاخال، ئیدەر میلیتاو، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، فێرلاند مێندی، دەیڤد ئالابا و لەم دواییانەشدا ئێندریکی بەڕازیلی ناتوانن بۆ یارییه‌كان ئاماده‌بن.
👉 @XabiAlonso 👈#WelcomeXabi pic.twitter.com/64F00bJmPj
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 25, 2025
ئه‌م یاریزانانه‌ی كه پێكانیان هه‌یه کاریگەرییان لەسەر هەر سێ هێڵی تیپەکە هەیە، ئەمەش بژاردە تاکتیکییەکانی ئاڵۆنسۆ سنووردار دەکات و دەیخاتە ژێر فشارەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەره‌رێكی دیكه.
بەڕێوەبردنی ئەم كێشانه‌ش پێویستی بە هاوکاری ستافی پزیشکی هه‌یه بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی یاریزانان، هاوکات پشت بە یاریزانە لاوەکانی تیپەکە و یەدەگەکان ببەستن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان.
🙌 #WelcomeXabi 🙌 pic.twitter.com/dbeOEnmHof
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 25, 2025
ئاڵۆنسۆ گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تاكو مانگی حوزەیرانی 2028 ده‌بێت، پێشتر وه‌ك یاریزان لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2014 درێسی یانه‌كه‌ی پۆشیوه، 236 یاری كردووه و نازناوی خولی ئیسپانی و دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و یەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
کاری راهێنەرایەتی لە ئەکادیمیای لاوانی ریاڵ مەدرید دەستی پێ‌کرد، دواتر بووه راهێنه‌ری تیپی دووه‌می ریاڵ سۆسیداد، دواتریش بووه راهێنه‌ری یانه‌ی بایرلیڤه‌ركوزن.