ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ماتیۆس کونیا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات

هەفتەی داهاتوو دەگاتە مانچێستەر..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ماتۆس کونیا، هێرشبەری بەڕازیلی وۆڵڤز یەکلاییدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ماتیۆس کونیا لەگەڵ وۆڵڤز گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان دەکات.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ وۆڵڤز هەیە، شەیتانە سوورەکان بڕیاریانداوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چالاک بکەن کە 64 ملیۆن پاوەندە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ. گرێبەستەکەی کونیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی تاوەکو هاوینی 2031.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەفتەی داهاتوو هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

کونیا لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 92 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 33 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button