
یاریگا –
هانزی فلیکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دانانی چابی ئەلۆنسۆ وهك راهێنەری ریاڵ مەدرید دەربڕی.
یانەی ریال مەدرید بهفهرمی چابی ئالۆنسۆی وهك راهێنهری نوێی یانهكه دهستنیشانكرد و گرێبهستهكهشی تاكو ساڵی 2028 دهبێت.
دوای بردنەوەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لە دوایین گهڕی خولی ئیسپانیا، سەبارەت بە دەستنیشانکردنی چابی ئەلۆنسۆ پرسیار لە فلیک کرا لە وەڵامدا گوتی، هیچ شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە کە چابی ئەلۆنسۆ وەک راهێنەری ریاڵ مەدرید راگەیەندرا، من دەیناسم و چەند جارێک قسەم لەگەڵ کردووە، راهێنەرێکی ناوازهیه، سەرسامم پێی، فەلسەفەکەی دەزانم، سەرکەوتنەکانیشم لە ئەڵمانیا بینیوە.
🗣️ Hansi Flick: “Xabi Alonso in Madrid? I have spoken to him many times. I like him, I know his philosophy and how he wants to play. He’s had a lot of success in Germany.” pic.twitter.com/wtC9vrhESw
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 25, 2025
گوتیشی، لە لیڤەرکوزن چاوم پێی کەوت، لەوێ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوه، پلان و تاكتیكی زۆر سهرنجراكێشه، ئاستی زۆرێک لە یاریزانەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە، خۆشحاڵم کە هاتۆتە لالیگا.
Hansi Flick: “Iñaki Peña was sad about being replaced, he has always given his all in training. He’s a great professional, that’s why he deserved to play today.” pic.twitter.com/hA8TQS3mJJ
— Barça Worldwide (@BarcaWorldwide) May 25, 2025
له كۆتاییدا رایگهیاند،لە سبەینێوە بۆ ماوەیەک پشوو دەدەم، با بگەڕێمەوە دواتر بزانین چی دەبێت، ئێستا كاتی پشووه و وهرزهكه كۆتایی هات.