
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو دەربڕی.
شەوی رابردوو ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.
¡VICTORIA PARA TERMINAR LA LIGA! 🏆 pic.twitter.com/IF2SPye5Km
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 25, 2025
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گووتی:
كۆتاییەكی تەواو بوو بۆ وەرزەكەمان، دڵخۆشم بەوەی پێشكەشمانكرد، كەش و هەوای یاریگاكە زۆر نایاب بوو، هاندەرانیش بە جۆش و خرۆشەوە پشتگیری یانەكەیان دەكرد، ئێستا كاتی پشوو وەرگرتنە.
هەموو ئەوەی لە ماوەی 90 خولەكدا پێشكەشمانكرد تەواو بە دڵم بوو، كۆتاییەكی نایاب بوو بۆ وەرزێكی سەخت.
دەربارەی مێركاتۆی هاوینە و گواستنەوەی گۆڵپارێزێک فلیک گوتی:
خوان گارسیا گۆڵپارێزێكی نایابە، بەڵام من باسی ئەو یاریزانانە ناكەم كە ئێستا بەشێک نین لە یانەكەم، سێ گۆڵپارێزی گەورەمان هەیە بەتایبەت دوای گەڕانەوەی تێر شتیگن.
دەربارەی ئاستی ئیناكی پێنا گوتی:
دڵتەنگ بوو، چونكە لەم وەرزەدا هەلی پێوویستی دەستنەكەوت، هەرچەندە لە مەشق و راهێنانەكاندا ماندوو دەبوو، ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە.
نازانم ئەمە كۆتا یاریی دەبێت لەگەڵ بارسێلۆنا یان نا، زۆر باسی داهاتووی دەكرێت، بەڵام ویستم سوپاسی بكەم، بە بڕیارەكانم دڵخۆش نەبوو، بەڵام بەشێوەیەكی پیشەگەرانە قبوڵیكرد.
بارسێلۆنا لەم وەزەدا توانی هەر سێ نازناوەكەی ناوخۆی ئیسپانیا لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.