ئینگلتەراگرنگترین

هەوڵێكی چاوەڕواننەکراو لە گارناچۆی مانچێستەر یونایتدەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێخاندرۆ گارناچۆ هەوڵێکی مەحاڵ دەدات و دەیەوێ لە ئێستاوە کاری لەسەر بکات.

گارناچۆ لە پلانەکانی روبن ئامۆریمدا نەماوە. بەجۆرێک تەنانەت بۆ کۆتا هەفتەی پرێمەرلیگیش بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا بانگهێشتی پێکهاتەکەی نەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دەیەوێ بچێتە ریال مەدرید.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە گارناچۆ لەوپێناوەدا بریکاری کارەکانی راسپاردووە تا رێگەی رۆیشتنی بۆ قەڵای سپی بۆ بدۆزێتەوە.

ئالێخاندرۆ دەیەوێ ببێتە یەکێک لە بژرادەکانی بەردەست چابی ئالۆنسۆ بۆ وەرزی نوێ تا لە باڵەکان یاریی پێبکات. بەڵام پێناچێ ئەو خەونەی هەروا ئاسانبێت لەکاتێکدا ریال خاوەنی سیانەی هێڵی پێشەوەن. هەربۆیە چاوی لە رۆیشتنی رۆدریگۆیە تا پرۆسەی پەیوەندیکردنی بە مەدریدەوە لە مەحاڵدا نەمێنێتەوە.

پێشتریش یانەی ناپۆلی لە چەند قۆناخێکدا ناوی ئەو یاریزانەی پێوە دەبەسترا. بۆیە مێرکاتۆی هاوینە بۆ گارناچۆ چارەنووسساز دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button