ئینگلتەراگرنگترین

خراپی هێڵێکی ئارسیناڵی ئەم وەرزە 100 ساڵە هاوشێوەی نەبووە

Yariga App

یاریگا –

خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2024-2025 بەفەرمی کۆتایی هات و لیڤەرپوول وەک پاڵەوان ناسێنرا. نزیکترین رکابەریشی کە ئارسیناڵ بوو، نەیتوانی تینوێتی 22 ساڵەی دوورکەوتنەوەیان لە نازناوەکە کۆتایی پێبهێنن و لە پلەی دووەم بوون.

ئارسیناڵ خاوەن بەهێزترین هێڵی بەرگری بوو کە بە درێژایی وەرزەکە تەنها 34 گۆڵی لێکرا. نزیکترین رکابەر لێوەی، لیڤەرپوول بوو بە جیاوازیی 7 گۆڵ.

بەڵام هێرشبەرەکانی گەنەرز خراپترین ئاماریان لە مێژووی زیاتر لە 100 ساڵی یانەکەدا نووسیەوە.

گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانە لەندەنییەکە تا کۆتا هەفتە کای هاڤێرتز بوو بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ. ئەوە لەکاتێکدایە لە ناوەراستی مانگی شوبات/فێبرایەرەوە بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکرد بۆ ئارسیناڵ. کەچی هیچ هێرشبەرێکی دیکەی تیمەکەی میکێل ئارتێتا نەیتوانی بگاتە هەمان ژمارەی هاڤێرتز.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، ئەوە جاری یەکەم بوو لەوەتەی وەرزی 1922-1923 کە هیچ یاریزانێکی ئارسیناڵ نەتوانێت لە میانی وەرزێکدا بگاتە 10 گۆڵ.

چاوەڕوان دەکرێت ئەو یانەیە لە مێرکاتۆی هاوینە هێرشبەرێکی ئاستبەرز بگوازێتەوە. بەهێزترین دوو ناویش بۆ ئەو پێگەیە ڤیکتۆر یۆکێرێشی سپۆرتینگ و بینیامین شێشکۆی لایپزیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button