ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

سندوقی گواستنەوەکان؛ ئارسیناڵ لەم هاوینە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند خەرج دەکات

ئارسیناڵ لەم هاوینە دوو گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەم هاوینە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەخاتە بەر دەستی ئارتێتا بۆ ئەوەی بە نازناوەکانیان شاد بکاتەوە، کە گەنەرز ئەم وەرزش دەستبەتاڵ مایەوە و لەوەتەی ساڵی 2020 هیچ نازناوێکیان بەرز نەکردووەتەوە.

رادیۆی تۆک سپۆرت ـی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، ئارسیناڵ لەم هاوینە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یاریزانان و تۆکمەترکردنی پێکهاتەکەی خەرج دەکات، بەلایەنی کەمەوە گەنەرز دەیەوێت مارتن زوبیمێندی و ڤیکتۆر یۆکێرێش بگوازێتەوە ریزەکانی.

مارتن زوبیمێندی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتووە، بەرامبەر 51 ملیۆن پاوەند لە ریال سۆسیدادی ئیسپانییەوە روودەکاتە ریزەکانی ئارسیناڵ، ئەم ناوەڕاستکارە ئیسپانییە کە لەگەڵ ماتادۆرەکان بووە پاڵەوانی یۆرۆی 2024، لەم وەرزە بە درێسی ریال سۆسیداد بەشداریی 47 یاریی کردووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ مارتن ئۆدریگارد و دێکلان رایس سێکچکەیەکی بەهێز لە هێلی ناوەڕاست دروست بکەن.

ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سویدی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی ئامانجێکی دیکەی ئەم هاوینەی ئارسیناڵە، کە تەواوی هەوادارانی یانە لەندەنییەکە چاوەڕێی گواستنەوەی هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوە دەکەن، بۆ ئەوەی قەیرانی گۆڵنەکردنی یانەکەیان چارەسەر بکات. یۆکێریش لەم وەرزە لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن لە 51 یاری 53 گۆڵی کردووە، کە 39 گۆڵی لە خولی پۆرتوگاڵی بوو، سەرکردایەتی سپۆرتینگ لیسبۆنی کرد بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

یۆکێرێش لەگەڵ ئارسیناڵ لەسەر بەندە کەسییەکانی لە رێککەوتن نزیکە و ئارسیناڵیش ئامادەیە 60 ملیۆن پاوەند بەو هێرشبەرە سویدییە بدات، چاوەڕێ دەکرێت یۆکێرێش ببێتە یەکێک لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی گەنەرز.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ بۆ وەرزی داهاتوو

میکێل ئارتێتا کە سێ وەرزە لەسەریەک پلەی دووەمی پرێمەرلیگ بەدەست دەهێنێت و ئەم وەرزەش گەنەرزی گەیاندە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هێشتا نەیتوانیوە ئارسیناڵ بە نازناوی پرێمەرلیگ شاد بکاتەوە، کە گەنەرز لەوەتەی ساڵی 2004 لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ دوورکەوتووەتەوە.

ئارتێتا بە گواستنەوەی زوبیمێندی و یۆکێرێش دەبێتە خاوەنی یەکێک لە باشترین پێکهاتەکانی ئەوروپا، لە باڵی چەپ جگە لەوەی لینادرۆ ترۆسارد و گابریێل مارتینێلی هەیە، دەتوانێت دەرفەت بە ئیتان نوانێری ببەخشێت، کە ئەم وەرزە دەرکەوت.

گەرچی دەنگۆی گواستنەوەی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ هەیە، بەڵام نرخی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە دەگاتە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ، بەمەش ئەگەر گەنەرز بیەوێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە، دەبێت زیاتر دەست بۆ گەنجینەکەی ببات، چونکە گواستنەوەی زوبیمێندی و هێرشبەرێکی سەرەڕم یەکلابووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button