ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی دەستنیشانكرد

سبەی نیوەڕۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە میدیاکان دەناسێنرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆی وەک شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری پێشووی یانەكەی دەستنیشانكرد.

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، چابی ئالۆنسۆ بۆ ماوەی سێ وەرز تاوەکو هاوینی 2028 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ، کە پێشتر ئالۆنسۆ لە ساڵانی 2009-2014 درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە و 236 یاری بە درێسی لۆس بلانکۆس کردووە.

یانە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر (12:30 بە کاتی مەدرید) چابی ئالۆنسۆ وەکو راهێنەری نوێی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەران و میدیاکان دەناسێنرێت، بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی قسە بۆ میدیاکان دەکات.

ئالۆنسۆ ساڵی 2018 لە ریال مەدرید دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد، لەگەڵ تیپی ژێر 14 ساڵانی یانەکە نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دواتر بۆ ماوەی سێ وەرز راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی کرد و نازناوی جام و خولی و جامی سوپەری لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانییە بردەوە.

رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو یاریی بەرامبەر چابی ئالۆنسۆ دەبێتە یەکەمین یاریی ئالۆنسۆ لە ریال مەدرید، کە لە مۆندیالی یانەکان لە کۆمەڵەی هەشتەم رووبەڕووی یانە سعوودییەکە دەبنەوە، رۆژی 15ـی یۆنیۆ/حوزەیران مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا دەستپێدەکات و ئەو پاڵەوانێتییە بۆ ئالۆنسۆ دەبێتە یەکەم ئاڵنگاری لە یانە مەدریدییەکە.

ئاڵنگارییە گەورەکەی چابی ئالۆنسۆ؛ دەبێت بە 24 رۆژ ریال مەدرید نوێبکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button