ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ریال مەدرید بەبێ ڤار پاڵەوانە

گوتارێکی رافا کابێلایرا لە رۆژنامەی ئاس باسی لۆمەی بەردەوامی مەدریدییەکان دەکات...

Yariga App

گوتارێکی رافا کابێلایرا لە رۆژنامەی ئاس

پاڵەوانی بێ ڤار، ئەمە ناونیشانی گوتارێکی یەکێک لە هاوڕێکانی ئازیزم بوو لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، گوتارەکە بە نیازپاکی بڵاوکرابووەوە، ئەگەر مەدریدی بیت، ئەوا ناونیشانێکی زۆر ناوازەیە، بەڵام ئەگەر ورد بیری لێبکەیتەوە، مەدرید بەبێ ڤار دەبووە پاڵەوان، ئەمە وەکو ئەوە وایە، دزەکان بەبێ پۆلیس دەوڵەمەندتر دەبوون!.

بەڵێ ریال مەدرید بەبێ بوونی یاسای تاوان، بێ تەلەڤزیۆن، بێ شایەدحاڵ و سیستمی ڤار پێشەنگی لالیگا بوو…

ریال مەدرید دەبووە پاڵەوان، ئەگەر ناوبژیوانان بە هەمان شێوەی رابردوو کارەکانیان کردایە؛ لە بەرژەوەندی مەدرید فیکەی بەکارهێنابایە، باشە ڤار هەر بۆ چاککردنەوەی ئەم هەڵانە دروستبووە. لەوانەیە ناوبژیوان لێدانێکی سزای ‘وەهمی’ ببینێت، بۆیە تەکنۆلۆژیا دێت و چاکی دەکاتەوە، بیرۆکەکە بەمشێوەیە، هەربۆیە بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی لالیگا نەک مەدرید.

”پاڵەوانی بێ ڤار”، زۆر حەز بەمجۆرە ناونیشانە سەرنجڕاکێشانە دەکەم، چونکە ئەمە پیشانیدەدات، فلیک چۆن چووەتە نێو بنچ و بنەوانی کەیسەکە و زۆر مەدریدییەکانی ئازار داوە، تەنانەت ئەمە وایکردووە بەشێک خەیاڵی بردنەوەی نازناوەکان بەبێ یاسا بکەن، وەکو بڵێی ئەمە بیرۆکەیەکی جوانە.

جیهان گۆڕاوە، ناوبژیوانان چیدیکە ناتوانن لێدانی سزا بۆ جووڵەیەک هەژماربکەن کە دوو مەتر لە ناوچەی سزا دووربێت، ئەو راهێنەرانەی سەرکەوتنی بارسایان چوار جار لە کەمتر لە ساڵێکدا بینی، هیچ شتێک نادۆزنەوە جگە لە کۆپلەیەکی شیعری لە شاعیرێکی مایەپووچ.

لۆمەکردن لە ڤار بۆ دەرەنجامەکانی ئەم وەرزەی لالیگا، وەکو ئەوە وایە، نێگرێیرا بە بەرپرسیار بزانیت لە بەرامبەر نازناوەکانی گواردیۆلا، لەوانەیە کوڕەکەی نێگرێیرا هۆکاری ئەو زیانانە بێت کە مێسی هەمووان بڕیبوو، یاخود ئەو ئاژاوەگێڕییەی ‘فەوزایەی’ یامال لە باڵی راست دەیکات، لە تۆپی پێ دەکرێ گفتوگۆ لەسەر هەموو شتێک بکرێت، تەنانەت کەڵکەڵە ‘وەسوەسە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button