بازاڕی گواستنه‌وه‌مۆندیال

پاڵەوانێکی پێج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا ئۆفەری پێشکەشی دی برۆین کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی ئەوروپا هێشتا باوەڕیان بە تواناکانی کێڤن دی برۆین ماوە و لەدوای رۆیشتنیشی لە مانچێستەر سیتی کە چەند رۆژی رابردوو ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد، ئۆفەری گەورەی پێشکەشکراوە.

دی برۆینی بەلجیکی 17 ساڵە لە ئەوروپا وەک یاریزانی پیشەگەر یاریی دەکات لەوەتەی یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 2008 لە ریزەکانی جێنکی وڵاتەکەی. لەو ماوەیە، لەگەڵ یانەکانی چێڵسی، وۆڵفسبێرگ و زۆرترین ماوەشی کە 10 ساڵی خایاند، لە ریزەکانی سیتی بەردەوامبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لەگەڵ ئەوەی مانگی داهاتوو تەمەنی دی برۆین دەبێتە 34 ساڵ، کەچی یانەی ناپۆلی پاڵەوانی ئەم وەرزەی سێریائەی ئۆفەری پێشکەشی یاریسازەکە کردووە و ماوەکەشی بۆ سێ ساڵە.

فابریزۆ ناوەڕۆکی زیاتری لەبارەی ئۆفەری پاڵەوانەکەی ئیتاڵیا خستووەتەڕوو. مووچەکەی بۆ دوو ساڵی یەکەمی یاریکردنی لەو یانەکەی باکووری ئیتاڵیا، بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی پوخت وەردەگرێت. لە ساڵی سێیەمیدا کەم دەبێتەوە بۆ 5 ملیۆن.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە لەم چەند رۆژەدا کێڤن بڕیاری خۆی رادەگەیەنێت لەکاتێکدا هێشتا ئۆفەری لە یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکییش لەسەر مێزی گفتوگۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button