ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیکە لە مانچێستەر سیتی دەڕوات

Yariga App

یاریگا –

ئاماژەی بەهێز دەرکەوتووە پەیوەست بە رۆیشتنی ئەستێرەیەکی دیکەی مانچێستەر سیتی لە یانەکە.

دوای ئەوەی کێڤن دی برۆین دوایین یاریی خۆی لە یاریگای ئیتیحاد ئەنجامدا و ماڵئاوایی لە هاندەرانی سیتی کرد. ئێستا جاگ گریلیش لەسەر رێگەی رۆیشتنە و هاوین وێستگەی نوێ دەدۆزێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بۆ یارییەکەی کۆتا هەفتەی پرێمەرلیگ بەرامبەر فوڵهام، گریلیش لە پێکهاتەکەی پێپ گواردیۆلادا نابێت بۆ ئەو یارییە یەکلاکەرەوە کە بلیتی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی لەسەر پەیوەستە.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئێستا هەستی زاڵ لە مان سیتی ئەوەیە کە رۆیشتنی یاریزانە ئینگلیزیەکە لەم هاوینە تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە.

هەڵکشانی ئاستی جێریمی دۆکو لەم وەرزە کە هاوینی 2023 لە رینی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە ریزەکانی سیتیزنس، گریلیشی کورسینیشین کرد و لە پلانە سەرەکییەکانی گواردیۆلادا نەما.

کەنارخستنی ئەو یاریزانە لەکاتێکدایە هێشتا گرانترین گرێبەستە لە مێژووی گواستنەوەکانی ستی کە ساڵی 2021 بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند لە ئاستۆن ڤیلا کڕیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button