ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هانزی فلیک پلانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک پێش دوایین یاریی بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا، پلانی یانەکەی بۆ میرکاتۆی هاوینە ئاشکرا دەکات.

هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئاتلێتیک بلباو لەبارەی پلانی یانەکەی بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە گوتی :’من لەگەڵ دیکۆ قسەم کردووە، هەردوولامان لەسەر ئەوە کۆکین کە دەبێت پارێزگاری لە یاریزانە گرنگەکانمان بکەین، نوێکردنەوەی گرێبەستی چێزنی و لامین یامال بۆ ئێمە پێویستە، من دەزانم یامال چەند بارسێلۆنای خۆش دەوێت، بۆیە بە زووترین کات گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە’.

فلیک گوتیشی :’بەدڵنیاییەوە ئەم هاوینە گرێبەستی نوێ واژۆ دەکەین، لەگەڵ دیکۆ بەردەوام بەیەکەوە قسە دەکەین، من نامەوێت لەبارەی مارکۆس راشفۆرد و لویس دیاز قسە بکەم، چونکە یاریزانی یانەی دیکەن، هەردووکیان یاریزانی ناوازەن، با بزانین بۆ ئەم هاوینە یاریزانێکی باڵەکان دەکڕین یان نا’.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا نوێکردووەتەوە، گوتیشی :’ئانسو فاتی هێشتا گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، ئەو خۆی بڕیاری گونجاو دەدات و لەبارەی چارەنووسی خۆی بیر دەکاتەوە، نەوەک من، هەرکاتێک پێویست بکات لەبارەی داهاتووی خۆی قسە دەکەین’.

لەبارەی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەم وەرزەی یانەکەیان، فلیک گوتی ‘8 لەسەر 10 بە تیپەکەمان دەدە’، گوتیشی رۆژی 13ـی یۆلیۆ دەگەڕێینەوە دەست بە ئامادەکارییەکانمان بۆ وەرزی داهاتوو دەکەین و بە پلان و گۆڕانکاریی نوێوە دەگەڕێینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button